پــارتـــی حـــزبـــی رۆژگارە سەختەکان و بەرپرسیاریەتى ڕابردوو، ئێستا و داهاتووه.
پاش پیلانگێرى وگەلەکۆمەکى ناوچەی و نێودەوڵةتى داگیرکەرانى کوردستان لە دژى کۆمارى کوردستان لە مهاباد و ڕووخاندنى گەشێکى سەختى بێ ئومێدى باڵى بەسەر نەتەوەى کورد دا کێشا ، بەڵام مستەفا بارزانى باوکى رۆحى نەتەوەیی کورد ڕێگەى نەدا خەونى دوژمنانى کوردستان بێتەدى لە 16ى ئابى 1946 پارتى دیموکراتى کوردستانى دامەزراند ، کە راستیدا تەنها پارتێک نەبوو بەڵکو بزاڤێکى رزگاریخوازى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى بوو هەر ئەوەش بوو لە سەر ئاستى هەموو کوردستان جێگەى ڕەزامەندى و بەگوروتینەوە پێشوازى لێکرا و هیوا وئومێد و رووناکى بەخشییووە بە کوردوکوردستان و لە هەمان کاتیشدا بە هەموو داگیرکەران و نەیارانى کوردستان گووت کە دۆزى رەواى گەلى کورد بەهێزتر لە جاران کاروانەکەى بەردەوامە و هەرگیز کۆڵ نادات و خۆى ناچەمێنێت لە ڕووبەڕووبوونەوە و بەگژدا چوونەوەى ستەنکاران تا گەیشتن بە هەموو مافەرەوا زەوتکراوەکانى.
لێرەدا ئەوەى گرنگە بگووترێت ، پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕابەرایەتى بارزانى خاوەن مێژووییەکى پڕ لە سەروەرییە لە خەباتى چەکدارى و سیاسى و هەزاران کەس گیان و رۆح و خوێنى لە پێناو گەیشتن بە ئازادى و سەربەستى ڕشتووە و بەخشیووە و خاوەن گەورەترین شۆڕش و بەرخودانە کە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و و گوڵان لە پێناو زرگارى گەلێک بە دڵ وگیان خوێنى بەخشیووە و بستێک خاکى کوردستان نەماوە پارتى خەبات و چاڵاکى تێیدا ئەنجام نەدابێت ، لە پێناو مافەرەواکانى گەلى کورد و چەندین داستانى پڕ لە سەروەرى تۆمار کردووە ، تا کوردستانى گەیاندۆتە کەنارى ئارامى ، بارزانیی هەموو تەمەنى خى بۆ خەبات و شۆڕش و کوردایەتیی تەرخانکردووە .
پارتى هەر لەو کاتەى دامەزراوە تا بە ئەمڕۆ خاوەن پلان و ئامانج و ستراتیژى نیشتیمانى ونەتەوەی بووە سەرەڕاى هەموو ئاستەنگەکان بە پێى هەلومەرجەکان کارى لە سەر کردووە و کۆڵى نەداوە و درێغیشى نەکردووە کە بریتین لە :
یەکەم ،، ڕووبەڕووبوونەوەى ستەمکارى دژ بە کوروکوردستان
دووەم ،، خەباتى ڕەواى چەکدارى و سیاسى و دیموکراسى تا گەیاندنى گەلى کورد بە مافى سەربەخۆى و ئازادى یەکجارى .
سێیەم ،، باوەرى تەواو و پشتیوانى کردن لە بنەماکانى یەکتر قبووڵکردن و پێکەوەژیانى ئاشتیانەى گشت پێکهاتە و ئایین وئایینزاکان کە ڕەنگدانەوەى جوانى بۆ کوردستان بەخشیووەتە جیهان .
چوارەم ،، باوەرى تەواو بە بنەماکانى دیموکراسى و هەڵبژاردنێکى ئاشتیانە و دەستاودەستکردنى دەسەڵات و بەدامەزراوەییکردنى گشت دامودەزگەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئینجا چەسپاندنى یاسا .
پێنجەم ،، سازش نەکردن لە خاک و هەموو مافێکى رەواى خەڵکى کوردستان و بەکردەوەش باج و قوربانى زۆر لە وپێناویدا بەخشراوە .
شەشەم ،،كوردستان له سایهی پارتی و سهرۆك بارزانی بووه خاوهنی حكوومهت و پهرلهمان و له ماوهیهكی كهمدا بووه خاوهن دامهزراوهی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان و پارتی له پێش ڕاپهڕین و له دوای ڕاپهڕینیش خاوهنی زۆرترین قوربانی بووه.
بۆیە، ئەو بیروباوەرە و ستراتیژە نەگۆڕانەى پارتى دیموکراتى کوردستان وایانکردوو کە لەماوەى نزیکەى هەشت دەیەى رابردوو سەنگ وپێگەى هەرێمى کوردستان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر وگەورەتر و بە پێشەنگى لە سەر ئاستى کوردستان و عێراقیدا بمێنێتەوە .
هەر بۆیە، پارتى دیموکراتى کوردستان بێجگە لەوەى حزبێکى سیاسی مەزنە لە هەمان کاتیشدا خاوەن پرۆژەی سیاسى و بیروهزرى نەتەوەپەوەرى و نیشتیمانپەوەرییە چ لە سەر ئاستى ناوچەی و چ نێودەوڵەتى و خاوەن سەنگ وپێگەیەکى بەهێزە کە توانیوێتى نوێنەرایەتى نەتەوەیەکى زیاتر لە 50 ملیۆن کورد بکات .
پارتى و بارزانى لە رابردوو و ئێستاشدا هەرێمى کوردستانیان گەیاندۆتە ئاستى دەوڵەتێکى سەربەخۆ ولەگەڵ ئەوەشدا گرنگى و بایەخى زۆرى بە پێکەوەژیان داوە و هەمیشە لە بەرگریکردن و بەرپرسیاریەتى پشکى زۆرى لە قوربانیدان بەرکەتووە بە تایبەتى لە چارەسەرکردنى پرس و کێشەکان و پارێزگاریکردن لە خاکى کوردستاندا و هەمیشە رۆڵى گرنى هەبووە ، لە بڕیارەکان لە پێناو بەرژوەندى گەلى کورد ، نموونەى هەر بەرچاویش ڕێفراندۆمى سەربەخۆیی و سەرکەوتنى بەڕێژەى 93% دا و پارێزگاریکردن لە دڕندەترین رێکخراوى تیرۆریستى داعش و ئینجا پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە گشت قەیران و پیلانگێرییەکانى بەردەمیدا .
هەر ئەوەشە وایکردووە کە پارتى بە هۆى هەڵوێستە نەگۆڕ و ستراتیژە نەتەوەی و نیشتیمانییەکانى ڕووبەرووى دەیان پیلانگێرى و هەڕەشەى مەترسى بۆتەوە بە ئامانجى نەهێشتن و لاوازکردنى پارتى ورێبازەکەى ، بەڵام هەمیشە بەهێزتر لە جاران و ڕژدتر بووە لە پێناو پارێزگاریکردن لە دۆزى رەواى گەلى کورد .
ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادى 78هەمین ساڵیادى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەینەوە ، کە رەوشى ناوچەکە و جیهان و بەتایبەتى عێراق بەرەو قۆناغێکى هەستیاردا هەنگاو دەنێ، لە کاتێکدا بەهۆى خۆپەرستى و حزبایەتى بەرتەسکى هەندێک لایەن نێوماڵى کوردستان ڕێک نییە ، گرنگە حزب ولایەنەسیاسىیەکانى ڕەچاوى بەرژوەندییە باڵاکانى کوردوکوردستان بکەن و پشتیوانى سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک بارزانى بن لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە بەرەو داهاتوویەکى گەشتر وپڕ ئومێدتر و کوردستانێکى ئاوەدانتر. بەدڵنییاییەوە پارتی حزبی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووه، ئومێدی تهواومان به پارتی ههیه و ههر پارتییه هیوا و ئومێدی كورد و كوردستان.