نمایش و پێشبڕكێی وێنەكیشان لە كوردستان

نمایش و پێشبڕكێی وێنەكیشان لە كوردستان

بۆ یەكەمین جار لە هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ وێنەكێشی شاری هەولێر، بە ڕاستەوخۆ كێبڕكێی كێشانی وێنەیەكی ژینگەی كوردستان ئەنجام درا، پێشبڕكێیەكە لە سەنتەری فاملی مۆڵ لە هەولێر بەڕێوە چوو، كە زیاتر خانمان بوون، خاتوون و كوڕە گەنجەكان بەمەبەستی وێنەكێشانی جوانترین دیمەنی سرووشتی لە كەشێكی ئارامدا و بە گۆرانییە خۆش و فۆلكلۆرییەكانی هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، چەندین تابلۆی ناوازەیان كێشا، ئەم پێشبڕكێییە بۆ هاندانی هونەرمەند و وێنەكێشانە، وێڕای ئەوەی كەسانی وێنەكێش بەشدارییان كردبوو، هەروەها خەڵكی ئاسایی بۆی هەبوو وێنە بكێشێت، خەڵاتەكانیش بۆ (10) كەس بوون، خەڵاتی یەكەم (1) ملیۆن دینار، خەڵاتی دووەم (500) هەزار و دواتر خەڵاتەكان كەمتر دەبنەوە، تابلۆكانیش كە تەواو دەبن، 10 تابلۆیان لە نێو فاملی مۆڵ نمایش دەكرێن، لە نێو بەشداربوواندا منداڵانیشی تیایدا بوو كە (7) ساڵان بوون، پیشانگاكە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام بوو.

 

Top