مێژووی ئوتۆمبێلی كارەبایی

مێژووی ئوتۆمبێلی كارەبایی

ئوتۆمبێلە كارەباییەكان، ئەوانەی بە پاتری كار دەكەن، تەزووی پاترییەكە دەكرێتە كارەبای AC و پاشان مۆتۆرە زەبەلاحەكان ئوتۆمبێلەكان بە جووڵە دەخەن، كە لە ئێستادا لە پەرەسەندندایە، بەڵام یەكەم بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە ساڵی 1884 بوو و لە ساڵی 1900 سێیەكی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەرهەم هێنراون كارەبایی بوون، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە ساڵی 1920 وەستا دوای ناساندنی بزوێنەری فۆرد كە بزوێنەری بەنزین بوو لە لایان هێنری فۆردەوە دروست كرا، كە (فێبێنەید بروچێت) یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی دووڕەگی بەرهەم هێنا لە ساڵی 1898 هەروەها كۆمپانیای مرسیدسی ئەڵمانی لە ساڵی 1906 ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بەرهەم هێنا، هەروەها كە یە كەم بارهەڵگری كارەبایی لە ساڵی 1917 لە ئینگلتەرا بەرهەم هێنرا.

 

Top