یاسا، بازرگانی بە منداڵ و مرۆڤ

یاسا، بازرگانی بە منداڵ و مرۆڤ

ئەم یاسایەی كە لە عێڕاقدا تایبەتە بە قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، لە ناویشیدا ڕێگریكردن لە فرۆشتنی منداڵ بریتییە لە یاسای (نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە) یاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠١٢)، لە هەرێمی كوردستانیش هەمان یاسایە و كاری پێ دەكرێت و بەركار كراوە، بە گوێرەی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی (٢٠١٨)، یاساكەش تا ڕادەیەك ڕەنگدانەوەی پڕۆتۆكۆڵە نێودەوڵەتییەكەی پێوە دیارە و لە دیارترین ئەو ماددانەی كە تایبەتە بە ڕێگریكردن لە فرۆشتنی منداڵ و سەپاندنی سزا بۆ بكەری ئەم تاوانە، كە لە یاساكەدا هاتووە، بریتین لە: مادە (١) بڕگەی (یەكەم) تیایدا هاتووە، مەبەستی ئەم یاسایە (بازرگانیكردن بە مرۆڤ) بە واتای دامەزراندنی زۆرەملێی كەسەكان، گواستنەوەیان، داڵدەدانیان، وەرگرتنیانە لە ڕێگەی هەڕەشەكردن بە هێز، بەكارهێنانیان، جیا لەمانە لە شێوەی زۆرەملێ، ڕفاندن، فێڵكردن، فریودان، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، پێدان یان وەرگرتنی پارە یان ئیمتیازات بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی كەسێكی خاوەن دەسەڵات، سەرپەرشتیار لەسەر كەسێكی دیكە بە مەبەستی فرۆشتنیان یان ئیستغلالكردنیان لە كردەوەی لەشفرۆشی یان ئیستغلالكردنی سێكسی یان كاری بێ ڕەزامەندی، كاری زۆرەملێ، كۆیلایەتی، سواڵكردن، بازرگانیكردن بە ئەندامە مرۆییەكانیان، یان بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی. مادە (٥) بڕگەی (یەكەم) تیایدا هاتووە (هەركەسێك یەكێك لەو كارانەی كە لە مادەی (١)دا دەقنوس كراوە، ئەنجام بدات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردنی كاتی و پێبژاردن كە لە پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

Top