بەهۆی لافاو لە پاکستان؛ ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە پاکستان؛ ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا

 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکانی بارانبارینی وەرزییەوە کە لە مانگی ڕابردووەوە لە پاکستان کاریگەر هەبووە، بۆ ٢٠٩ کەس زیادی کردووە.

عیرفان عەلی، یەکێک لە بەرپرسانی بەشی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی هەرێمی پەنجاب ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 24 کەس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە مانگی تەمموزەوە گیانیان لەدەستداوە لەو پارێزگایە گەیشتووەتە 209 كەس.

بەرپرسانی دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەم وڵاتە باسیان لە ڕوودانی لافاو و زەوی لەرزین لە هەندێک ناوچە بەهۆی باران بارین کردووە.

هەروەها بەرپرسان ڕایانگەیاند: کە زۆرترین زیانی گیانی لە پارێزگاکانی پەنجاب، خیبەرپختونخوا و سند ڕوویداوە.

بەرپرسان ڕایانگەیاند، بەهۆی زەوی لەرزین و لافاوێکی خێرا بەشێک لە ڕێگاوبان و پردەکان زیانیان بەرکەوتووە کە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی پەکخستووە و زیاتر لە دوو هەزار و 200 ماڵیش زیانیان پێگەیشتووە.

هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top