کۆڵۆمبیا هەناردەکردنی خەڵوزی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

کۆڵۆمبیا هەناردەکردنی خەڵوزی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

 

لە فەرمانێکدا سەرۆکی کۆلۆمبیا قەدەغەکردنی هەناردەکردنی خەڵوزی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

سەرۆکی کۆڵۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی "بە فەرمی" هەناردەکردنی خەڵوزی بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە.

لەم پەیامەدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە خەڵوزی کۆڵۆمبیا بۆمب دروست دەکات بۆ کوشتنی منداڵانی فەلەستینی.

ئەو فەرمانەی کە واژۆی سەرۆکی ئەم وڵاتە و چەند وەزیرێکی لەسەرە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی ئەم سووتەمەنییە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

لە کاتێکدا گەورەترین کڕیاری خەڵوزی کۆڵۆمبیا ئەمریکایە، ئەم وڵاتە ٥٪ی کۆی بەرهەمی خۆی هەناردەی ئیسرائیل دەکات.

هەروەها کۆلۆمبیا لە مانگی ئایاردا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرت بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر غەززە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە سەرەتای شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار مەدەنیی فەلەستینی بە دەستی ئیسرائیل کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار یان پەککەوتە بوون. دەوترێت زیاتر لە 10 هەزار تەرم لە ناوەڕاستی وێرانەکانی غەززەدا ماونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top