‎ !! یەکێتیش بووتە روستەمی خۆمان

‎ !! یەکێتیش بووتە روستەمی خۆمان

جارێکیان دوو تیم بە تەمای ئەوە بوون یاریەکی شەش لاعبی لەگەڵ یەکتری ئەنجام بدەن ، دوای دەست نیشانکردنی رۆژ و کاتی یاریەکە ، پێش ئەوەی یاریەکە دەست پێ بکات کاپتنی هەر دوو تیم بەرنامە و پلانی یاریەکەیان بۆ یاریزانەکان باسکرد کە چۆن یاری بکەن ، شێوازی یاریکردنیان چۆن دەبێت ، دوای تێپەر بوونی دە خۆلەک لە یاریەکە لە ناو تیمێک یاریزانێک بە ناوی روستەم گۆلی لە خۆیان کردەوە کاپتنەکەیان گۆتی هیچ نییە یاریەکە هێشتا سەرەتایە کات ماوە ، یاریەکە گەشتە خۆلەکی بیست و یەک دووبارە روستەم گۆلی دووەمی لە خۆیان کردەوە ئەمجارەش کاپتنی تیمەکە گۆتی خۆتان بێ هیوا مەکەن کاتەکە زۆری ماوە ، دواتر یاریەکە گەشتە خۆلەکی سی و هەشت سێبارە روستەم گۆلی لە خۆیان کردەوە ئەمجارە کاپتنی تیمەکەیان بە یاریزانەکانی گۆت بەرنامە و پلانی یاریەکە لە بیر کەن و لە یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر گەرێن روستەمی خۆمان بگرن زۆر باشترە ، بۆیە من پێم وایە یەکێتیش بووتە روستەمی خۆمان ئێدی با پارتی لە ئێران و عێراق و حەشد و پاسدار و پەکەکە بگەرێت خەریکی لە ناو بردنی پلانەکانی یەکێتی بێت ، لە بەر ئەوەی یەکێتی لە ٦٦ خیانەتی کرد پارتی هەر خەریکی ئەمانەی سەرەوە بوو ، دووبارە یەکێتی لە ۱٦ ئۆکتوبەر خیانەتی کرد نیوەی خاکی لە دەست کورد دەرهێنا پارتی هەر خەریکی لە ناو بردنی پلانەکانی دەرەوە بوو ، ئەمجارەش حکۆمەتی هەرێم لە ژێر گۆشاری بەرنامە و پلانخوازی یەکێتی نیوەی داهات و زیاتر لە چوارسەد و پەنجا هەزار بەرمیل رادەستی عێراق کرد گۆلی سێیەمی لە هەرێمی کوردستان کرد ، کەچی دەبینین مووچە بووتە هەواڵی گەرم و گۆری راگەیاند و تۆرەکان ، لە بەرامبەردا پارتی هەر خەریکی ئەوانەی دەرەوەیە ، پێوویستە پارتی چیدیکە خۆی بە ئێران و عێراق و حەشد و پاسدار و پەکەکە خەریک نەکات بە شێوەیەک لە شێوەکان یەکێتی رابگرێت تاوەکۆ چوار بارە و سەد بارە گۆل لە هەرێمی کوردستان نەکاتەوە سەرکەوتن بە دۆژمنانی دەرەوە نەدات .

Top