مودی لە وتووێژی لەگەڵ ناتانیاهۆ داوای ئاگربەستی لە غەززە کرد

مودی لە وتووێژی لەگەڵ ناتانیاهۆ داوای ئاگربەستی لە غەززە کرد

 

نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، داوای ئاگربەستی لە غەززە کرد.

مودی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نەتانیاهۆی بە بۆنەی ٧٨ ساڵەی سەربەخۆیی هیندستان ڕاگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان جەختی لەوە کردەوە کە لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زیندانییەکان و جێبەجێ كردنی ئاگربەست و بەردەوامیی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top