بەهۆی لافاوەکەی مالی پازدە كەس گیانیان لەدەستدا
لەم مانگەدا لە مالی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ ولافاوی زۆر ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگری شارستانی مالی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاو و بارانبارینی بەخوڕ لە 1 تا 15ی ئەم مانگەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەو بەیاننامەیەی سەرەوەدا هاتووە کە لەم ماوەیەدا لانیکەم ٥٩ حاڵەتی لافاو لەم وڵاتەدا ڕوویداوە و ژیانی ٣٩ هەزار کەسی پەکخستووە.
گوڵان: سەردار خەلیل