پارتی دیموکراتی کوردستان وەک  پێویستی سەردەم ، مانەوە، پێشەنگی    

پارتی دیموکراتی کوردستان  وەک  پێویستی سەردەم ، مانەوە، پێشەنگی    

 

ئەو گۆڕانکارییانەی دوای دووەم جەنگی گێتی لە جیهان وبەرەکانی شەڕلە ناوچە  جیاجیاکاندا هاتە ئارا، بۆهەندێ وڵات ونەتەوە گۆڕینی نەخشەی سیاسی ودروست بوونی دەوڵەتی تازەی  لێکەوتەوە وبۆهەندێکی تریش  هاوپەیمانەیەتی تازەی نێو دەوڵەتی وپتەوکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری زیاتر.

هەمان رووداوەکانی دووەم جەنگی جیهان لە ناوچەکە لە کوردستانی پەرتەوازەی نێودەوڵەتانی ناوچەکە جگە لە لاوازبوونی پێگە وپایەی"حزبی هیوا" لەکوردستانی عێراق لاواز بوونی"رێکخراوی ژێ کاف" لە کوردستانی ئێران ئەوهەل ودەرفەتە زێرینەیشی  هێنا پێش کە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وپاشان کۆماری کوردستان- لەمەهاباد وهەروا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دابمەزرێن.

 ئامانج لە دامەزراندنی ئەم دوو حزبە لە ئانوساتێکی زۆرنزیک لەیەک ولە شاری مەهابادی پایتەختی کۆمارخەبات وتێکۆشان بووە بۆسەربەخۆیی نەتەوەیی و  ورزگارکردنی کۆمەڵگە وتاکی کورد وکوردستانی لەپاشکۆی وکۆیلەیی نەتەوە باڵا دەستەکانی دراوسێ لەلایەک و لە لایەکەی تریش وەک وەڵامێک بۆ"چاڵدێران ولۆزان"تا چیترکورد وەک نەتەوە لەدەرەوەی مێژووی خۆی بینەری یاری پێکراوی ژێردەستی نەتەوەی ترنەبێ.

لە ئان وساتی لەدایک بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان دا هەردووحزبی"هیواو ژێ کاف"ی فرە سەرکردە وفرە بریار کە توانای بەردەوام بوون ومانەوە وگرتنە خۆی جەماوەریان نامێنێ بەهۆی لە دایک بوونی ئەم دوو پارتە،بەدیارکراویش پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، قۆناغی تازە لە خەباتی سیاسی و پارتایەتی دێتە ئاراوە وگۆرەپانی سیاسی کوردستانی وعێراقی مۆدێلێکی سیاسی تازەی وەک  سەرکردەیەکی سیاسی تێکۆشەری  وەک مستەفا بارزانی لێ سەرەڵدەدات.

پارتی بە بەراورد لەگەڵ حزبەکانی پێش خۆی کاری رێکخستن وئەلفبای ئەدەبیاتی پارتایەتی تەنیا لە نێوبازنەی دەستە بژێران ودەستەی سەرکردایەتی قەتیس ناکاتەوە بەڵکو بە رێنمایی وراسپاردەی سەرۆک و دامەزرێنەری مستەفا بارزانی لەشاری مهابادەوە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ڕاسپارد وەک حزبێکی پێکهاتەی فرە توێژوچین هەنگاوبەهەنگاوئەدەبیاتی پارتایەتی وئامانج لە دامەزراندن وفەلسەفەی خەبات وتێکۆشانی نەتەوەیی و پەرەوەردی هزری و سیاسی بە پاشخانی مێژووی وفەرهەنگی دێرین ودەوڵەمەندی کوردەوە شۆڕکەنەوە نێوجەماوەروکادیرانی  خاوەن ڕەهەندی جیاوفرە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاین وئاینزای نێوچین وتوێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی.

ئەو خاڵەیان کە خاڵی بە جەماوەربوونی پارتییە لە کەمترین ماوەدا، نهێنی یەکەمی سەرکەوتن وبە هێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی لێ کەوتەوە جگە لە دووری سەرۆک ورابەرودامەزرێنەری مستەفا بارزانی ، لە زێدی نیشتیمانەوە هەر سەرەتای دامەزراندنەوە  لە مهاباد و لە ساڵی 1946 تا بنیاتنان وبەردەوامی لە مۆسکۆ 1958 تا پەتای جیابوونەوەش لە ساڵانی سەرەتایی شۆرشی ئەیلوول دا

پارتییان لە جەماوەروبوون ورەوای خەبات وتێکۆشان دانەبڕاند، بەڵکوو بوون بە  هێزوخاڵی کۆکەرەوەی چین وتوێژەکۆمەڵایەتییەکانی کوردستان ودژی کەنارگیری

ولاتەریک کردنی لایەن و هێز وەستایەوەو  لەهەوڵی کۆکردنەوەی هێزە ناکۆکو  

 پەرتەوازییەکانی کۆمەڵگەش لە خەبات دابووە .

پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرنامەوڕەنمایی  سەرۆک ورابەرودامەزرێنەری مستەفا بارزانی لە سەرەتای شۆرشی ئەیلوولەوە شکستیان بەدوژمنان هێنا وخەون وپلان ونەخشەی دوژمنان و دووبەرەکیان  گۆڕەوشارکرد.

بۆیە هەبوون وپیادەکردنی سیاسیەت وهزروفەلسەفە وکاری"تەبایی وکۆکردنەوە" نەک "پەرتکەو زاڵ بە " لای سەرۆک بارزانی نهێنییەکی دیکەی بەردەوامی و پێشکەوتنی پارتیییەو سەرکەوتنە بەسەرسیاسەتی دوو بەرەکی وناوچەگەرێتی.    

لەدوای ئەومێژووەیەوە ئەمساڵ تەمەنی خەباتی شاخ وشارستانی ومەدەنی ویاسایی و دەستووری پارتی  گەیشت بە 78ساڵ، وەک پارتێکی نیشتیمانی و دیموکراتی هەڵگری بنەما ومیتۆدی باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ ودادپەرەوەری کۆمەڵایەتی وئازادییەکانی کۆمەڵگەیە ،لەپێناوهێنانەدی مافی نەتەوەیی گەلی کوردوگەلان و نەتەوەکانی دی کوردستان و بریاردان لە مافی چارەنووسازی کە خۆی لە مافی  سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوونی پرس و دۆزی کورد دەبینێتەوە لەخەباتدا بووە.

نهێنیەکی دی  بەردەوامی و پێشکەوتن و بەخششی پارتی و مانەوەی بە هێزو توانایەوە وەک دەسگایەکی نەتەوەیی نیشتیمانی لە قۆناغە جیاجیاکاندا، بە بوونی کەلتور و فەرهەنگی خەبات و تێکۆشانی سەرۆک و رابەرو کاریزما مستەفا بارزانی،وەک باوکی ڕوحی نەتەوەیی بووە کە قوبوڵی نەبووە"کورد سەپانی باوکی خەڵک"بێ وبە خەباتی سەبری ئەیوب و ئەزموون وئایندەبینی، قۆناغەکانی خەباتی نیشتیمانی نەتەوەیی لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە بە ئەمرۆ گەیاند.

بۆ رۆژی ئەمرۆ دوای 78 ساڵ هەردەم  بوونی هەناسەو خوێنی گەرمی تازە بە بەرجەستەی پارتییەوە، نوێبوونەوەی پێ دەبەخشن و پارتی بە فۆرم و شێوە تازە و ناوەرۆکێکی پێشکەوتووترو کراوەترفۆرمەلە و بارگاوی دەکەن ودەیهێننەوە نێو  

جەماوەرە شۆرشگێرە خۆڕاگرەکەی و لەگەڵ پارت وهێزە سیاسییەکانی کوردستان وهێزولایەنان و دەوڵەتانی هاوپەیمانیش ڕژترو تۆکمەتر لەجاران بۆ پرس وبابەتە چارەنووسازەکانی نەتەوەیی لە سەرمێزی گفتوگۆیە وهەردەم بە گوتارو گفتولوتف

 کاروهەوڵ وکۆششی تازە ئامادەی گۆڕەپانەکەیە.  

پارتی دیموکراتی کوردستان ،لەسەردەمی  ئێستایدا، لەسەردەمی  پێشمەرگە و

سەرۆک ورابەرو فریادرەس و کاریزما مەسعود بارزانی لە کارو کردەوە باوەکان تێپەڕیوە ،وئێستا بەشێوەی (خیلافی موعتاد-باو) خەبات دەکا وسەردەمی دروشمی زل وزەبەلاحی سواوی بواردوە.

 ئێستا پارتی لە ناوەڕۆکدابە گوتاری"پۆست ریفراندۆم" لە پێشکەوتن وهەڵکشان  

 وبەرزی دایە وبۆگەیشتن بەمەبەست وسەرکەوتن ساڵناکاتەوەوئامانج وبەرنامە و خاڵەکانی پەیرەوە پرۆگرامی دامەزراندنی 16ی ئابی 1946 هەردێنێتە دی. 

هەولێر 15-8-2024  

 

 

Top