ئۆکرانیا: هێرشمان کردە سەر بنکەی ئاسمانی لیپێتسکی ڕووسیا
سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی "لیپتسک" لە ناوچەی لیپتسکی ڕووسیا.
ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی لیپتسکی ڕووسیا.
بەم پێیە لەم هێرشەدا کۆگاکانی بۆمبی ڕێنمایی کراو و دامەزراوەکانی نزیک کراونەتە ئامانج.
هەروەها دوابەدوای ئەم هێرشە ئاگر و تەقینەوەی گەورە لە شوێنی ئاماژەپێکراودا تۆمارکراوە و زیانی زۆریش تۆمارکراوە.
لەم بەیاننامەیەدا باس لەوەش کراوە کە فڕۆکەکانی سیخۆی-٣٤، سیخۆی-٣٥ و میگ-٣١ی سەر بە هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانی "لیپتسک" جێگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردووەتە سەر یەکە مووشەکییەکانی ڕووسیا لە ناوچەی دۆنێتسک.
لەم هێرشەدا 3ڕاداری ڕووسیا کراونەتە ئامانج کە 2ڕادارلە جۆری سیستەمی S350 و1ڕادار لە سیستەمی S300 .
گوڵان: سەردار خەلیل