بەشداری سیاسی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا پەیوەستە بەئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری تاکەکان

بەشداری سیاسی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا پەیوەستە بەئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری تاکەکان

بەشداری سیاسی :بریتییە لە بەشداریکردنی تاکەکان لەسەر ئاستە جیاوازەکان لەنێوو سیستەمی سیاسیدا یان دەتوانین بڵێێن کۆمەڵێک چالاکی خۆویستانەیە بەهۆی ئەندامانی کۆمەڵگادا لە دانانی فەرمانڕەواکان و هەروەها بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یاخود بەناڕاستەوخۆ بێت بەشداری لە سیاسەتی گشتیدا دەکەن

بەشداری سیاسی لەلای تاکەکان بەشدارییەکی ئازادانەیە و لە پڕۆسەیەکی ئاوادا تاک خاوەنی ئیرادەیەکی ئازادە و بە تەنها خۆیەتی کە دەتوانێت ئاستی کار و چالاکییەکانی خۆی لەنێوو ژیانی سیاسیدا دەستنیشان بکات، و هه موو ناچارکردن و زۆرلێکردنێکی ئەو تاکە بۆ بەشداری کردن نابێتە بەشداری سیاسی
و دەتوانین بڵێن هەموو بەشداریکردنێکی سیاسی دەبێت ئامانجی هه بێت وکاریگەری ئەرینی بەجێ بهێڵێت لە نێو کۆمەڵگادا
و کاریگەر بێت لە سەر بریاری سیاسی و ژیانی سیاسی و گشتیدا ،
گرنگی بەشداری کردنی سیاسی لە جۆر و ڕادەی ئەو؟کاریگەرییەوە دەردەکەوێت کە بۆ سەر ژیانی سیاسی وڵات و کۆمەڵگە دەبێت ،
بەشداری سیاسی بریتی نییە لە هەڵسووکەوت و جۆڵانەوەی تاکە کەسیانە بەجۆرێ لەجۆرەکان یاخود بە هه ڕەمەکی و لەخۆوە بەڵکو پەیووەندییەکی دوولایەنەیە لەنێوان هاونیشتیمانی سیاسی و سیستەمی سیاسی لەلایەکی دیکەوە .
جا ئەگەر هات و کارلێک وکاریگەری ئاڵوگۆڕکراو لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا ڕوونەدات ئەوە قورس و زەحمەتە بتوانین قسە لە بەشداریکردنی سیاسیدا بکەین.

گرنگی به شداری سیاسی ئەوەیە کە تاکەکانی کۆمەڵکە خۆیان هه ست بە بایەخ و پێویستی بەشداریکردن بکەن لە نێوو ژیانی سیاسیدا و لەکۆمەڵگەکەیاندا بهجۆرێک وای لێ بێت ئەو تاکە وەکوو پڕکردنەوەی پێداویستیەکی ووێژدانی تەماشای بەشداری سیاسی بکات و بەشداریکردن بەمافی خۆی بزانیت لەبەرامبەریشدا ئامادە نەبێت دەست لەو مافەی خۆی هه ڵگرێ .

بەشداریکردنی سیاسی زۆرکەم و لە هه موو کۆمەڵگایەکدا بەرچاودەکەوێت یەکسان نیە هه موو تاکەکان وەکو پێویست خەریکی چالاکی سیاسی نین بەشداری کردنی هاوڵاتیان لەکاروباری سیاسیدا نابەرابەرە کاریگەری تاکەکان و گرووپەکانیش لە پڕۆسەی واقعی بریاردانی سیاسیدا زۆر جیاوازە

بەگشتی بەشداری سیاسی لەهه رکۆمەڵگایەکدا پەیوەندی بەئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایەوە هه یە ئەو هۆشیاریەیش لەڕێگەی پرۆسەی پێگەیاندانی سیاسیەوە بەدەست دێت
لێرەیشدا ئەرکی سیاسی و گواستنەوەی ڕۆشنبیر ی و کولتووری سیاسی کۆمەڵگایە بۆ تاکەکان بەوواتایەی ڕۆشنبیری وکلتووری سیاسی باوی ناو کۆمەڵگا پەیووەندیەکی زۆری هه یە بە ڕادەی بەشداریکردنی سیاسی لای تاکەکانی ئەوکۆمەڵگایە ،


 

بێلان ڕۆژبەیانی

Top