یەكەم كودەتا لە میزۆپۆتامیا، ڕەنگە یەكەم كودەتا بێت لە مێژوودا
August 6, 2024
رەنگا و ڕەنگ
لە سەدەی بیست و چواری پێش زایین شاری لاگاش كەوتە ژێر دەسەڵاتی مەلیك لوگالاندا كە زۆر ناڕەوا بوو بەرامبەر بە گەلەكەی و پشتیوانی لە دەوڵەمەندەكان دەكرد لە بەرامبەر كۆنترۆڵكردنی هەژارەكان دا.
گەلەكەی تامی هەژاری و ئیستغلالكردنی لە سەردەمی دەسەڵاتە گەندەڵەكەیدا بینی، دوای شەش ساڵ لە حوكمڕانیی لوگالاندا، كودەتایەك بە سەركردایەتی كەسێك بە ناوی ئوروكاگینا ڕووی دا و دەسەڵاتەكەی ڕووخاند، بەڵگەنامەكان نیشانمان دەدەن كە كوڕی حاكمی لابراو لوگالاندا دوای كودەتاكە بە زیندووی ماوەتەوە و نەكوژراوە، واتە كودەتاكە خوێناوی نەبووە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێچەوانەی داب و نەریتی سیاسیی ئەو سەردەمە بووە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو شارستانیەت و شارنشینییەی كە شارستانیەتی سۆمەری نزیكەی ٤٤٢٠ ساڵ لەمەوبەر هەیبووە!