ئاڵای كوردستان لەسەر چیای ئێڤرێست

ئاڵای كوردستان لەسەر چیای ئێڤرێست

هەڵگەڕان و سەركەوتن بەسەر چیا بەرزەكانی جیهاندا ئەوپەڕی سەركێشیەكیی مەحاڵە و زۆربەی مرۆڤەكان ناتوانن بگەن بە لووتكە، ئەو هەنگاوە تەنیا بە كەسانی بەتوانا و كەسە شاخاوییەكان دەكرێت، كە بۆ تۆماركردنی ڕیكۆردێكی مێژوویی ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی، زۆرن ئەوانەی لە سەراپای جیهان هەوڵ دەدەن و ناتوانن بە لووتكەی ئەو چیا بەرزانە بگەن، دواجار ئافرەتێكی نیپاڵی توانی بۆ ماوەی (24) كاتژمێر و 26 خولەك و بەبێ وەستان بگاتە لووتكەی چیای ئێڤرێست، هەروەها كوڕە گەنجێكی كورد بە ناوی (دادڤان عسمەت یوسف) كە بە دادڤان گولی ناسراوە، توانی بگاتە سەر لووتكەی چیای ئێڤرێست و ئاڵای كوردستانیشی لەوێ بەرز كردەوە، گەشتەكەیان بۆ ماوەی (50) ڕۆژ بوو، ئەو شوێنەی دادڤان پێی گەیشت، بەرزییەكەی 8849 مەتر لەسەر ئاستی دەریا بوو، كە بە لووتكەی (كاتماندۆ) ناسراوە.

 

Top