هونەرمەند بەهجەت یەحیا گۆرانی(پرچی سپیت)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەند بەهجەت یەحیا گۆرانی(پرچی سپیت)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد (بەهجەت یەحیا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(پرچی سپیت) بڵاوكردەوە كە بەهجەت یەحیا خۆی هۆنراوەو ئاوازەكەی ئامادەكردووە,وە (ئارام سەردار)كاری لەسەر موزیكی گۆرانییەكە كردووە.

هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گۆرانی پرچی سپیت,هونەرمەند بەهجەت یەحیا دوو بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند,گۆرانی(گوڵ لە گوڵستان) و گۆرانی(گۆزەكەی خەیام)كە خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو بڕیارە لە داهاتوودا بڵاویان بكاتەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top