نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : ئەنفالی بارزانییەکان وه‌ک هه‌موو تاوانكارييه‌كانى ديكه‌ى مێژوو، بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 41 ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ئەنفالە بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌يه‌كى ره‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەنفالی بارزانییەکان وه‌ک هه‌موو تاوانكارييه‌كانى ديكه‌ى مێژوو، بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌يه‌كى ره‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانييه‌وه. هێز و گوڕ و تينى زياترى به بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان دا و دلێرانه‌تر رووبه‌ڕووى سته‌م و دیكتاتۆرى بووه‌وه.
ئەمڕۆ41 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ، گه‌نج، پياو و پيرى بارزانى كه كۆتايی ته‌ممووز تاوەکو نێوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ره‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق.
شاڵاوەکانی ئەنفال هەشت قۆناخی خایاند. سەرەتاش بە ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی دەستیپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنى ئه‌نفالى بارزانييان و كاره‌ساته‌كانى ديكه‌ى گه‌لى كوردستان وه‌ک جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يی لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ينه‌وه".
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ له يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا، به شكۆدارييه‌وه يادى هه‌شت هه‌زار گه‌نج و پياو و پيرى بارزانى ده‌كه‌ينه‌وه كه 31ى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له هه‌ڵمه‌تێكى دڕندانه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر بێسه‌روشوێن و كۆمه‌ڵكوژ كران. دروود بۆ گيانى پاكيان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين، سڵاو له خێزان و كه‌سوكاريان.
ئه‌نفالى بارزانييان وه‌ك هه‌موو تاوانكارييه‌كانى ديكه‌ى مێژوو، بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به نه‌وچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانييه‌وه. هێز و وگوڕ و تينى زياترى به بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كوردستان دا و دلێرانه‌تر ڕووبه‌ڕووى سته‌م و دكتاتۆرى بووه‌وه.
دايكانى ميهره‌بانى بارزانى و بارزانييه‌كان به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا به‌رگه‌ى هه‌موو ئێش و ئازار و لێكه‌وته خراپه‌كانى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌يان گرت و له‌سه‌ر پێى خۆيان وه‌ستان. توانييان سه‌ربه‌رزانه منداڵه بێنازه‌كانيان به‌خێو و په‌روه‌رده بكه‌ن و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆز و لێهاتوو پێبگه‌يه‌نن. سڵاو له هه‌موو ئه‌و دايك و هاوسه‌ر و خوشكه شكۆمه‌ندانه‌ى له‌و هه‌موو ئازار و دۆخه سه‌خت و دژواره‌دا كۆڵيان نه‌دا، ده‌ستيان ماچ ده‌كه‌م.
سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته، يارمه‌تيى لێقه‌وماوانى بارزانييان دا. خزمه‌ت و دڵسۆزيى ئه‌وان هه‌رگيز له‌بير ناكرێت. له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنى ئه‌نفالى بارزانييان و كاره‌ساته‌كانى ديكه‌ى گه‌لى كوردستان وه‌ك جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ينه‌وه.
سڵاو له يادى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31