لاوازكردنی دەموچاو و جوانكردنی بە ماكیاژ

لاوازكردنی دەموچاو و جوانكردنی بە ماكیاژ

تەكنیكی باریككردنی یان لاوازكردنی ڕوخسار بە ماكیاژ یەكێكە لە ئامانجە گرنگەكان بۆ خانمان، بەو پێیەی ڕێگەیان پێدەدات هەندێك كەموكووڕی بشارنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پەنابردنە بەر نەشتەرگەریی جوانكاری هەبێت.

گرنگترین سوودەكانی لاوازكردنی دەموچاو بە ماكیاژ بریتین لە:

شاردنەوەی پەڵە: ئەم تەكنیكە یارمەتیدەرە بۆ شاردنەوەی خاڵ لە دەموچاودا، وەك دەموچاوێكی پڕ یان پان یان دوو چەناگە، ئەمەش دیمەنێكی هاوسەنگتر و جوانتر بە دەموچاو دەبەخشێت.

پەیكەرسازیی دەموچاو: تەكنیكی لاوازكردنی دەموچاو ڕێگە بە پەیكەرسازی و پێناسەكردنی سیماكانی دەموچاو دەدات، وەك ئێسكی ڕوومەت، ئەمەش ڕوخسارێكی ژنانەتر و سەرنجڕاكێشتر بە خانمان دەبەخشێت.

تیشك خستنە سەر تایبەتمەندییەكان: تەكنیكی لاوازكردنی دەموچاو یارمەتی جوانیی تایبەتمەندییە سرووشتییەكان دەدات، وەك چاو و لێو، ئەمەش شێوازێكی زیندووتر و گەنجتر بە ڕووخسار دەبەخشێت.

بەدەستهێنانی سیمایەكی سرووشتی: بە پەیڕەوكردنی هەنگاوە دروستەكان و بەكارهێنانی تەكنیكەكانی كونتوركردن و ڕووناكیی گونجاو، دەتوانرێت سیمایەكی سرووشتی و سەرنجڕاكێش بەدەست بهێنرێت بەبێ زیادەڕەویكردن لە بەكارهێنانی كەرەستەی جوانكاریدا.

ئامادە كردنی: شیلان عەلی

Top