کەیت وینسلێت: خۆزگە لە سەرەتای كارەكانمدا كەسێك یارمەتی دابام

کەیت وینسلێت: خۆزگە لە سەرەتای كارەكانمدا كەسێك یارمەتی دابام

خانمە ئەكتەری بەریتانی كەیت وینسلێت ڕایگەیاندووە، خۆزگە پاڵپشتی زیاتری هەبوایە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە مامەڵەكردن لەگەڵ فشارەكانی ناوبانگ، لە سەرەتای هاتنە نێو بواری هونەری سینەمادا.

ئەو خانمە ئەكتەرە كە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە ئەزموونی خۆی لە هۆلیوود بە كۆمەڵێك لە زەبر و زەنگی یەك لە دوای یەك و بەردەوام وەسف كردووە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بی بی سی، وینسلێت گوتی: «ئاسان نییە بەم خێراییە ئەم ئاستە ناوبانگە ئەزموون بكەیت، ئەگەر ئەو كاتە ئەو شتەم بزانیایە كە ئێستا لەبارەی پیشەسازیی فیلمەوە دەزانم، زۆر دەترسام».

هەروەها دەڵێت: «خۆزگە لەم ڕۆژانەدا پشتگیریی زیاترم هەبوایە، چونكە بەڕاستی قورسە، لە شوققەیەكی بچووكدا لە باكووری لەندەن دەژیام، لەناكاو چیتر نەمتوانی بچمە نزیك ماڵەكەم تا بوتڵێك شیر بكڕم، بە هۆی ئەوەی ناوبانگم پەیدا كرد،» لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی» «لەگەڵ گۆڕانی هەموو شتێك لە شەو و ڕۆژێكدا، خۆزگە كەسێك هەبوایە ئاگادارم بكاتەوە لەوەی چی ڕوو دەدات، وەك كەسانێك كە بە هەمان ئەزمووندا تێپەڕیون، ئەوە شتێكی شۆكهێنەر بوو و وەك ئەوە وایە یەك لە دوای یەك ٥٥ منداڵی ببێت بەبێ وەستان».

Top