ســـەرۆک بــــارزانــــی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

ســـەرۆک بــــارزانــــی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی تەممووزی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ئاستە جیاجیاکانی ڕێکخستنی سنووری لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سوپاسی خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کەوادیری پارتی کرد کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە خۆڕاگریی خۆیان بوونەتە مایەی ئومێد بۆ گەلی کوردستان. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پارتی ئەوەی دووپاتکردەوە کە پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە و ئامرازە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و هەر کات پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا و هۆکارەکانی ئەو سەردانەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە باری ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی پارتی سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

ســـەرۆک بــــارزانــــی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە
Top