بە کورتی بۆ شاسوار بێ کەرامەت
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە لە عێراق داوای نە دەکرد مووچەی خەڵکی هەرێم نەنێرن .
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە سروەی خۆشکی ئێستا لە عێراق بە پێشمەرگەی نەدەگۆت میلیشیا .
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە لە دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی نەدەکرد .
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە بە خۆی و کەناڵەکەی لە شەری داعش هەواڵ و راگەیاندنی دژی پێشمەرگە بلاۆنەدەکردەوە .
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە سۆلحی برایەکەی بە ملیۆنان دۆلار نەدەکرد ، کەچی ئامادە نییە پارەی ئاو و کارەبای چاڤیلاند بە حکۆمەتی هەرێم بدات .
شاسوار ئەگەر شەرەف و کەرامەتی هەبوایە گۆتیان ئەگەر هەرێم نەوت و داهات رادەستی عێراق بکات ئەوا خۆشگۆزەرانی بە سەر هەرێمدا دەبارێت ، ئێستا هەرێم نەوتی رادەستکرد کەچی نە مووچە هەیە نە ئەو خۆشگۆزەرانییەی کە شاسوار بێ کەرامەت باسی دەکرد .
شاسوار ئەگەر کەرامەت و شەرەفی هەبوایە بەرد لە کانیاوێک ناگرێت کە خۆی ئاوی تێدا خواردبێتەوە.
شاسوار و تەواوی خەڵکی کوردستان باش دەزانن ئەو کاتەی کە ( مسرور بارزانی ) ئاسایش و ئارامی و کەرامەتی ئەم خەڵکەی دەپاراست سروەی خۆشکی شاسوار شەرەف و کەرامەتی لە ناو دەستی سەرکردەکانی عێراقدا بوو ، تەنانەت ئەوەشیان باش لە بیرە کە ئەو کاتەی مەترسی لە سەر هەولێر هەبوو داعش خەریک بوو داخلی ناو هەولێر بێت ئەوا ( مسرور بارزانی ) بوو کە لە شەونخۆنی دابوو تاوەکۆ کەرامەتی خەڵکی کوردستان بپارێزێت هەر ئەوکاتیش کەسانی وەک شاسوار لە جیاتی ئەوەی بەرگری بکەن نەهێلن کەرامەتی خەڵک بکەوێتە دەست داعش ، کەچی لە ترسان لە کۆن و کۆژمنەکان خۆی حەشار دابوو ، چاوەرێی گرتنی هەولێر بوو لە لایەن داعش ، ئەمرۆش بێ کەرامەتانە لە کوردستان پارە وەردەگرێت .
بۆیە بۆ ئەژداد و ئابادی کەسانی وەک شاسوار نییە باسی شەرەف و کەرامەت بکەن ، چۆنکە شاسوار شەرەف و کەرامەتی خۆی بە عێراق فرۆشتووە ئەوجا هاتووتە سەر حازری ، ئەگەر نە ئەو لەو جۆرە کەسانە نییە حزب و پارەی هەبێت ، لە بەر ئەوەی دەزانین پێشتر کاری چیبووە .