ســــەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد .

ســــەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی  سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد .

ئەمڕۆ شەممە، 06-07-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد . 

سەرۆکی حکوومەت لە نامەکەیدا، ئاماژەی بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان و ئێران، پەیوەندییەکی لە مێژینەیان هەیە کە دەتوانرێت ئەم پەیوەندییە بکرێتە زەمینەیەکی لەبار لە پێناو لێکتێگەیشتنی زیاتر و نەهێشتنی هەر کۆسپ و کێشەیەک و جێگیرکردنی پەیوەندییەک کە لە ئاست چاوەڕوانیی هەردوو لامان بێت.

دەقی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەرێز دکتۆر مەسعود پزیشکییان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

بە ناوی خۆم و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی گەلانی ئێران و هەڵبژاردنتان وەک نۆیەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئاواتەخوازین کە پلان و بەرنامەکانی کابینەکەتان، گەشەسەندن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلانی ئێران لێ بکەوێتەوە و هەروەها پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و تێکڕای ناوچەکە، بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئێمە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکار دەبین و دەخوازین لەسەر بنەمای ڕێز و دۆستایەتی دوولایەنە، باشترین پەیوەندیمان لە گەل کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێت و پێکەوە کار بکەین بۆ ئاشتی و سەقامگیریی و پیشکەوتنی زیاتر لە ناوچەکەماندا و بە تایبەت پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بدەین بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان.

هەرێمی کوردستان و ئێران، پەیوەندییەکی لە مێژینەیان هەیە کە دەتوانرێت ئەم پەیوەندییە بکرێتە زەمینەیەکی لەبار لە پێناو لێکتێگەیشتنی زیاتر و نەهێشتنی هەر کۆسپ و کێشەیەک و جێگیرکردنی پەیوەندییەک کە لە ئاست چاوەڕوانیی هەردوولامان بێت.

هەر سەرکەوتوو بن و خوای گەورە یار و یاوەر و پاڵپشتتان بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Top