ســــەرۆک بــــارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ســــەرۆک بــــارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس و سەرۆک بارزانی هۆکار و ئامانجەکانی سەردانی خۆی بۆ بەغدا خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتۆتە ئارا کە دەکرێ زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسیەکانی عێراق بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت. پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Top