وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە دوو شارۆچکەی ناوچەی دۆنێتسکی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵ کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە دوو شارۆچکەی ناوچەی دۆنێتسکی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵ کردووە.

 

ڕووسیا: دوو ناوچەمان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵ کرد

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دوو شارۆچکەی ناوچەی دۆنێتسکیان گرتووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

لە ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتەدا هاتووە: كە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە سەر بە سوپای ئۆکرانیا بوون خراونەتە خوارەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا، ٦١٦ فڕۆکە، ٢٧٦ هێلیکۆپتەر، ٢٦ هەزار و ٩٦٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٥٣٥ سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی، ١٦ هەزار و ٤٥٣ تانک و زرێپۆش، ١٣٦١ فرە موشەک هەڵگر، ١١ هەزار و ١٢٩ هاویتزەر و... هاوەن و ٢٣ هەزار و ١٣٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێندراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top