نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان : پشتیوانی خۆمان بۆ دادوەر فایەق زێدان دووپات دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان  : پشتیوانی خۆمان بۆ دادوەر فایەق زێدان دووپات دەکەینەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پاڵپشتى لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەکەن و گوتى، "هەوڵە گەورەکانى و خزمەتە دڵسۆزانەکانى بۆ دادگە و وڵات بەرز دەنرخێنین".

ئەو هەڵوێستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە نووسینێکدا بوو لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30ى تەممووز بڵاویکردەوە.

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، "هەر بەئامانجگرتنێک یان تانە و لێدوانێک رەتدەکەینەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگى [فایەق زێدان] بگەیێنێت یان لە پێگەى کەم بکاتەوە".

پاڵپشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، لە دواى ئەوە بوو کە مایک وۆڵتز، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکى پێشکێشکرد بۆ سەرکۆنەکردنى فایەق زێدان بە تۆمەتى هاوکاریکردنى ئێران.

فایەق زێدان لە ساڵى 2017ـەوە سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراقە، کە باڵاترین دەسەڵاتى دادوەرییە.

Top