لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ١٢ هاووڵاتی مەدەنی کوژران

لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ١٢ هاووڵاتی مەدەنی کوژران

 

 

 

ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیران ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی ئەم وڵاتە لە کاتی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژران کە لەنێویاندا منداڵیش هەیە.

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕووسیا ناوچەیەکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کردۆتە ئامانج، لەهێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی 9 نهۆمی لە شاری دنیپرۆ کەسێک کوژراوە، تیمەکانی فریاگوزاریش سەرقاڵی پاککردنەوەی داروپەردووی ئەم بینایەن.

بەرپرسانی دێنپیرۆ دەڵێن: لە هێرشەکەدا بۆ سەر ئەم بینایە کچێکی تەمەن حەوت مانگان لەگەڵ ١١ کەسی دیکە بریندار بوون و هەندێک لە دانیشتوانی بیناکەش بێسەروشوێنن، کە پێدەچێت ژێربیناكە كەوتبن.

هەروەها لە هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەم شارە لە ئێوارەی شەممەدا، حەوت کەس کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top