هەوڵەکانی بەلجیکا و ئوردن و یەکێتی ئەوروپا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی منداڵانی فەلەستینی

هەوڵەکانی بەلجیکا و ئوردن و یەکێتی ئەوروپا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی منداڵانی فەلەستینی

 

 

 

چەند وڵاتێک و یەکێتی ئەوروپا بەنیازن رێكخراوێك بۆ پشتیوانی لە منداڵانی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکبخەن.

ڕۆژی هەینی لە لایەن شاندەکانی بەلجیکا، ئوردن و یەکێتیی ئەورووپا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی بۆ منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە" دەستیپێکرد و داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندام کردووە بەشداری دەستپێشخەرییەکە بکەن.

نوێنەرایەتییەکانی بەلجیکا و ئوردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پۆستەکانی سۆشیال میدیادا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم بانگەوازیە پێنج خاڵی لەخۆگرتووە؛

داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دەستبەجێ بگەنە ئاگربەست لە غەززە.
ڕێزگرتن لە مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی توند بەرامبەر بە منداڵانی فەلەستینی، لەوانەش ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە دەستبەسەر و لە زینداندا ڕاگیراون.
دەستڕاگەیشتنێکی مرۆیی سەلامەت و بێ سنوور لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.

لایەنگرانی ئەو بانگەوازە هەروەها بەڵێنیان دا کە پشتیوانی لە وەڵامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ پێداویستییەکانی منداڵانی فەلەستینی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top