هه‌ولێر.. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-6-2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی مامۆستا لوقمان سدیق سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و عه‌مید خه‌سره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێكهاتوو له پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و كاره‌با و لێژنه‌ی مۆلیده‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپارد، ته‌واوی ئاسانكاری بۆ قوتابییان له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ئه‌نجام بده‌ن و كه‌شێكی له‌باریان بۆ دروست بكه‌ن.
داواشیكرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گه‌رما و وه‌رزی هاوین، كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ 328 هۆڵی تاقیكردنه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به بێ پچڕان دابین بكه‌ن و وێڕای دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته رێگری له ته‌واوی شێوازه‌كانی گزیكردن بكرێت و ته‌واوی رێككاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان له‌مپێناوه‌دا جێبه‌جێ بكرێن.
ده‌ستخۆشیشی له مامۆستایانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد، كه ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی قه‌یرانه داراییه‌كان پرۆسه‌ی خوێندنیان سه‌رخست و نه‌یانهێشت رۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه له پرۆسه‌ی خوێندن داببڕێن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه لوقمان سه‌عید سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ستایشیی پشتگیرییه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه به‌رده‌وام پاڵپشتی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌ولێر بووه و رایگه‌یاند، وه‌ك له ساڵانی رابردوو پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان له سنووری هه‌ولێر به سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌چوو، به پشتگیری خودی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مساڵیش به سه‌ركه‌وتویی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 به‌ڕێوه‌ده‌چن.