ئـــەمـــە کـــلـــتــــۆری ئـــەوانـــە‎ !

ئـــەمـــە کـــلـــتــــۆری ئـــەوانـــە‎ !

سلێمانی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی لانکەی شۆرەش و بەرخۆدان بووە دژی داگیرکاری و زۆلم و ستەمی داگیرکەرانی کورد ، مەڵبەندێکی گرنگی زانست و رۆشنبیری بووە لە پێناو هۆشیار کردنی تاکی کورد و کۆکەرەوەی سەرجەم دەنگ و رەنگەکان بووە بۆ گەشتن بە مافە رەوایەکانی گەڵی کورد ، بەلام ماوەی چەند ساڵێکە سلێمانی کلتۆرێکی خراپ و ناشرینی بە خۆیەوە گرێداوە ئەویش جنێودان و قسەی ناشرینە کە ئەمەش دوورە لە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆڤبوون و ئیسلام و بنەما کۆمەلایەتیەکانی کۆمەڵگای کوردی .

‎سلێمانی ماوەی چەند ساڵێکە تەژی بووە لە دەنگ و رەنگی جیاواز ، کە هەر چی گۆڵی سور ، گۆڵە گەنم ، گلۆپ ، مۆم ، رۆژ ، دوو دەست لە ناو یەک لەم شارە کۆبوونەتەوە ، هەر یەکەیان کار لە سەر عەقلییەت و لایەنە رۆشنبیریەکانی خەڵکی ئەم شارە دەکەن ، تاوەکۆ شارە حەیاتەکە لە مەڵبەندێکی زانست و رۆشنبیریەوە بکەنە مەیدان و سەکۆیەک بۆ دابران لەو ئەخلاقە زانستی و رۆشنبیریە کە پێشتر هەیبوو ، بەتایبەتی دەسەلاتی یەکەمی شارەکە تاکە هەدەفی کارکردنە لە سەر عەقڵ و دەرونی تاکی شارەکە ، بۆ ئەوەی تاکێک بەرهەم بێنن کە نەتوانن دوو قسە حەق و دروست بکەن ، بە باشە بلێن باش ، بە خراپەش بلێن خراپ ، ئەوجا کە نەتوانن ئەمە بلێن و لێک جیا بکەنەوە ناچار دەبن پەنا ببنە بەر جنێو و قسەی ناشرین دژی لایەنێکی تر کە لە سەرووی ئەوانەوەیە ، جا لە هەمووی بێ شەرمانەتر ئەو لایەنەی کە خوازیاری دروست کردنی عەقلییەتێکی لەم شێوەیەیە خۆی بە شەریکی سەرەکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت ، لە کاتێکدا بە رۆژ لە سەر کار و پرۆژەکان خەریکی دەست خۆشی و چەپلە لێدانن و بە شەویش لە پشت تۆرەکۆمەلایەتییەکان خەریکی جنێودان و قسەی ناشرین دژی کار و پرۆژەکانی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان ، تەنانەت ئەم ماوەیە ئەم کلتۆرە ناشرینە لەو سنورە ئەوەندە باو بووە کە لە مەڵبەندێکی رۆشنبیریەوە پێی ناوەتە مەڵبەندێکی ئیرهابی فکری ، چۆنکە جنێو دان و قسەی ناشرین دوورە لە شارێک کە بە مەڵبەندێکی رۆشنبیری ناوبانگی دەرکرد بێت .

‎ تەنانەت لە شارە حەیاتەکە لە ناو هەر حزبێکی ئەو سنورە چەند یاسا و رێسایەک هەیە کە هەر کەسێک زیاتر بە پارتیدا برشێتەوە و جنێو و قسەی ناشرین لە بەرامبەریان بلێت ئەوا نەک لە ناو خودی حزب بگرە لە ناو تەواوی خەڵکی ئەو شار و سنورە خۆشەویستر و قەدری زیاترە ، چۆنکە ئەم شارە ماوەی چەند ساڵێکە بووتە پەناگەیەک بۆ ئەو حزبانەی کە زمانی خۆیان نەپارستووە لە شکاندنی شکۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ، تەنانەت لە ناو تەواوی حزبەکانی سنورەکە وەک پێشبرکێیەک لێکراوە بۆ کەسە سیاسییەکان و خەڵکی ئەو سنورە تاوەکۆ ببنە خاوەن داهات و قەدر و قیمەتی خۆیان زیاتر بکەن لە ناو حزب و دەبێت لە شکۆی پارتیدا بدەن ، بۆ ئەمەش مانگانە حزبەکانی سنوری ئەو لا پارەیەکی زۆر لە پەیج و ئەکاونت و تەواوی تۆرە کۆمەلایەتییەکان خەرج دەکەن تاوەکۆ گەنج و لاوەکانی شارەکە لە پشت ئەو تۆرانە جنێو و قسەی ناشرین بە پارتی بلێن ، بگرە پێگەکانی حزبیش لەو سنورە لە کەمترین پێگە بگرە هەتا دەگاتە ئەندامی سەرکردایەتی لە سەر میکانزمی شەهادە و کەسایەتی و زیرەکی و لێهاتوویی نییە ، بەلکۆ هەڵبژاردنی کەسەکان لە سەر ئەو جنێو و تەشهیر و قسەی ناشرینانە بەندە کە لە تۆرەکۆمەلایەتییەکان و شاشە و تیڤیەکان بە پارتیدا هەڵدەرێژن ، هەر بۆیەش زۆر جار دەبینین ئەوانەی کە دوو فلسی سوتاو ناهێنن دێن جنێو و وشەی ناشرینی قیاسی ئەقلی خۆیان بە پارتی دەلێن دواتر لە ناکاو دەگاتە پلەیەکی بەرز لە ناو خودی حزب بێ ئەوەی شایەنی ئەو پلەیە بن ، بۆیەش ئێدی ئەمە کلتۆر و داب و نەریتی ئەوانە لەو سنورە و هەر ئەمەش وای کردووە لە ناو خودی حزبەکانیان هەرچی شێت و شۆرە لە چوار دەوری کۆبۆنەتەوە ، شارە حەیاتەکەیان لە لانکەی شۆرەش و زانست و رۆشنبیریەوە گۆری بۆ خانەی شێت و شۆرەکان .

Top