لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٦ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ٦ کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک، ٦ کەس کوژراون و ١١ کەسیش برینداربوون.
زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتی هێرشی مووشەکیی ڕووسیا بۆ سەر شاری کۆماری كیریفی ریەی ئۆکرانیا چەند کەسێک کوژراون و بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا شایەتحاڵی هێرشی ڕووسیا بوو، بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا بە چەندین مووشەکی کروز و بالیستیک و هەروەها ٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
گوڵان: سەردار خەلیل