ســـهرۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان جەخت له يهكخستنهوهى هێزەکانی پێشمه‌رگه دەکەنەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ پێشوازى له جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی هاوپەیمانان "دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له عێراق و سووريایان تاوتوێ کرد و، جه‌خت له پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان كرايه‌وه."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ش ئاماده بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ لە کۆبوونەوەکەدا "داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرايه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى پرۆسه‌كه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون."
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.