فڕۆکەیەكی سیخۆی-٣٤ی ڕووسی لە قەفقاز کەوتە خوارەوە
فڕۆکە بۆمبهاوێژەکەی جۆری سیخۆی سو-٣٤ی ڕووسی لە قەفقاز کەوتە خوارەوە و هەموو تیمەکەی گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە بە پشتبەستن بە وەزارەتی بەرگری ڕاپۆرتێكیان بڵاوكردەوە، کە فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی جۆری SU-34ی ڕووسی لە چیای قەفقاز لە کاتی فڕینێکی ڕۆتینی مەشق و ڕاهێناندا کەوتە خوارەوە، هەروەها دەڵێن لەوانەیە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووبێت.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیا "RIA" لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە: لە کۆماری ئۆسێتیای باکووری ئالانیا، لە ناوچەیەکی شاخاویدا، فڕۆکەیەکی سوخۆی سو-34ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە میانی گەشتێکی مەشقی پلان بۆ داڕێژراو کەوتە خوارەوە. "فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم تیمی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە". هێشتا ڕوون نییە کە چەند کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون.
سیخۆی -٣٤ فڕۆکەیەکی جەنگی بۆمبڕێژکەری مەودای ناوەڕاستی سەروو و لە سەردەمی سۆڤیەتدا دروستکراوە و دیزاین کراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل