7ـی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.

7ـی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.

لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سور بوون و پێداگرییەکی رابەرانەی سەرۆک مسعود بارزانی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا تا گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهان بگەیێنێت، ئەم بریارە بە بوێرانەترین ورەواترین دەسکەوت دادەندرێت لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ،سەرەنجام خەلکی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ وەک مافێکی یاسایی ودەستووری ،گوزارشتیان لەئیرادەی ئازادیخوازی خۆیان کردو بەبەلێ دەنگیان دا ،بۆیەش دەرەنجامەکەی بۆ ھەتا ھەتایە وەک سەنەدێکی نەتەوەیی دەمێنێتەوە،بە تایبەت كە پرۆسەكە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتەوە ،ھاوشێوەی ھەموو نەتەوەوگەلانی دونیا گەلی کوردستان ویستی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەرخست، گەرپیلانی دوژمنانی گەلەکەمان بەھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی نەبا بۆ لە باربردنی خەونی لە مێژینەی سەربەخۆی کوردستان ،ھیچ بریاروسزایەکی سیاسی وسەربازی وئابووری کاریگەری نێگەتیفی لەسەرخەلکی کوردستان دروست نەدەکرد ،بەلام رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەلێنێکی گەورەی لە بەردەم خواستی زۆرینەی کوردستانیان دروستکرد،دلنیام لەئاییندەدا لەسەر دەرەنجامەکانیدا رۆلەکانمان دەولەتی سەربەخۆی کوردستان بنیاددەنرێت ،و بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرموو(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)

Top