ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە

ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە

لە چوارچێوەی كار و چالاكییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەكانی خۆیدا، كتێبخانەی گشتی هەولێر، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2024/5/29 لە تەلاری كتێبخانەی گشتی هەولێر- پاڕكی سامی عەبدولڕەحمان، رێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی دۆستایەتی پێكهاتەكان، مەراسیمی ناساندنی هەر سێ كتێبی “شارستانیی كۆلاپس و شۆڕشەكەم دژی شێرپەنجە و كەناری ئەمبەری راین” بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دوورە وڵات “ستیڤان شەمزینی” ساز كرد، كە لە لایەن “ئارام بامۆكی” خوێندنەوە بۆ هەر سێ كتێبەكە كرا و لە كۆتایی مەراسیمەكەدا، كتێبەكان بە دیاری بەخشرا بە ئامادەبووانی مەراسیمەكە.

ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە

نووسەر و ڕۆژنامەنووس ستیڤان شەمزینی لە 46 ساڵی تەمەنیدا 25 كتێبی بە زمانی كوردی نووسیوە و 8 كتێبیشی ئامادەی چاپە، ئەو نووسەرە ماوەی 13 ساڵە شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ شێرپەنجەدا دەكات هاوكات وەك تێكۆشەرێكی قەڵەم لە نووسین دانەبڕاوە و وەك خۆی باسی دەكات تەنیا لە ماوەی دوانزە ساڵدا و لە سەردەمی نەخۆشییەكەیدا
22 كتێبی لە دووتوێی 5755 لاپەڕەدا پێشكەشی خوێندەوارانی كورد كردووە.

ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە

نووسەر و ڕۆژنامەنووس ستیڤان شەمزینی لە كۆتا پۆستی خۆی نووسیویەتی:" ئەوە سێیەم جارە كات بۆ مردنم دادەنرێت، كەچی ئەوە منم بڕیار نادەم بمرم! زانستی پزیشكیم تووشی ئیحراجی كردووە. مردن ئەو كاتەیە تۆ بڕیار بدەیت بمریت. لەوانەشە زۆرجار هەناسەدان بە تەنیا مانای زیندووبوون نەگەیەنێت. ئەوەی من كردوومە لەگەڵ كەنسەر، شتێكی سەیرە، خودی سەرەتانم تووشی سەرەتان كردووە، چوونكە ئەو چەند شاڵاو بهێنێت بۆ من، ئەز بە چەكی ژیاندۆستی و عیشق سەر دڵی داخ دەكەم. خۆشەویستی دەرمانی راستەقینەی شێرپەنجەیە. خۆشەویستی ئەو هێزەیە دوای مردنە فیزیكییەكەش هەر بە زیندوویی دەتهێڵێتەوە.

ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە
ستیڤان شەمزینی لەگەڵ چارەسەری كیماییدا لە شۆڕشی قەڵەم بەردەوامە
Top