ســــەرۆكـی حــكـــوومـــەت پێشوازیی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 4/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پراشانت پیسێ، باڵوێزی هیندستان لە عێراق کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەكەدا، باڵوێزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، تەندروستی، خوێندن، وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی، ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی هەرێمی کوردستانن.
سەرۆكی حكوومەت، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.