بەهۆی لافاوێکی بێ وێنە لە ئەنجامی بارانبارینی بەردەوام و بەخوڕ پێنج كەس بوونە قوربانی.
بەهۆی لافاو لە ئەڵمانیا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
بارانبارینی بەردەوام و توند ژیانی خەڵکی لە بەشێکی زۆری هەرسێ ویلایەتی بایرن، بادن و ڕاینلند فالتس لە باشوور و ڕۆژئاوای ئەڵمانیا پەکخستووە
ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دانوب، ڕاین و مۆزل لەو ناوچانە و تا ئێستا بەرزبووەتەوە بەلایەنی کەمەوە 5 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی لافاوەکەی ئەم دواییە جگە لەوەش لە هەندێک شاردا قوتابخانەکان داخراون و شەمەندەفەرەکان وەستاون و داوا لە خەڵک کراوە کە لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ئەو کەشناسییە ئەڵمانییە هیچ هیوایەکی نییە بۆ باشتربوونی بارانبارین لە ڕۆژانی داهاتوودا، هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە داڕمانی بەشێک لە قەڵای مێژوویی فالکن ئەشتاین لە سنووری نەمسا دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل