سەمیرە كارزان گۆرانی (خودا نەكا)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

سەمیرە كارزان گۆرانی (خودا نەكا)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

دوای گۆرانی (نەمدیوە) كە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ لە ڕێكەوتی 24/2/2024 بڵاویكردەوە,لە ئێستادا (سەمیرە كارزان) خانمە گۆرانیبێژی كورد,بەرهەمێكی نوێی گۆرانیی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

گۆرانی (خودا نەكا) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەریی سەمیرە كارزانە,تێكستەكەی لەلایەن گۆرانیبێژ و موسیزیان (محەمەد شعاعی) نووسراوەو هونەرمەند(كیان خوسرەوی)لەگەڵ ئامادەكردنی مێلۆدیی گۆرانییەكە كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە,هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

هەروەها هونەرمەند (ڕێباز شەمامی) كە دەكاتە هاوسەری سەمیرە كارزان,كاری بەرهەمهێنانی گۆرانییەكەی ئەنجامداوەو گۆرانییەكە لە كەناڵی یوتویبی ڕێباز بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبۆوتەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top