سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ-ئێتیت دادەنێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ-ئێتیت دادەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە باعەدرێ و بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ-ئێتیت دادەنێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 03-06-2024، کاتژمێر 02:30 خولەک، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ-ئێتیت دادەنێت.

ناحیەی باعەدرێ دەکەوێتە سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک. لە 13 گوند پێک هاتووە. ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی ناحیەکە زیاتر لە 24 هەزار کەسە زۆرینەی دانیشتووانی کوردانی ئێزدین.

دانانی بەردی بناغەی ئەم ڕێگەیە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمێکدا، بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدان لە گەڕەکی (بەرۆشکێ)ـی شاری دهۆک، بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار، دینار دانا.

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 959 پڕۆژەی گەورە و بچووک لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی پتر لە یەک ترلیۆن و 81 ملیار دینار جێبەجێ کراون و "بە شێوەیەکی دادپەروەرانە" بەسەر قەزا و ناحیەکاندا دابەش کراون.

لەو 959 پرۆژەیە، 485 پرۆژە خراونەتە خزمەتی هاووڵاتییان و کارکردن لە 423 پرۆژەی دیکەش بەردەوامە. هاوکات ڕەزامەندیی بۆ جێبەجێ کردنی 51 پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاری دهۆک دەرچووە و ئێستا مامەڵەی تەندەرینگ "موناقەسە"ـیان بۆ دەکرێت.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک پێشتر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، "لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین پرۆژەکانمان لە سنووری گوند و لادێکان جێبەجێ کردوون و ویستوومانە بایەخی زیاتریان پێ بدەین. ئەو پرۆژانەی جێبەجێ کراون لە بوارەکانی ڕێگەوبان، ئاوەڕۆ، کارەبا و چەندین بواری دیکدا بوونە".

دانانی بەردی بناغەی ئەم دوو پارکە لە دهۆک لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 28-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکان کۆبووەوە. دواتر بەردی بناغەی چوار پرۆژە کە بریتین لە (ڕێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران) دانا.

پێشتریش و ڕۆژی دووشەممە، 27-05-2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەرەسمێکدا، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.

Top