٦ هاووڵاتی پاکستانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە پاکستان کوژران و بریندار بوون

٦ هاووڵاتی پاکستانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە پاکستان کوژران و بریندار بوون

 

کاربەدەستانی پاکستان رایانگەیاند: كەلە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران، چوار هاووڵاتی پاکستانی کوژران و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

بە گوتەی بەرپرسانی ناحیەی واشوک لە بەلوچستانی پاکستان، تەقەکردنەکان لە نزیک سنووری ئێران و پاکستان لە ناحیەی واشوک ڕوویداوە. 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە دەسەڵاتدارانی پاکستان لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری تەقەکردنەکان دیاری بکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top