هێمن حوسێن گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە شاری هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (هێمن حوسێن) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كە گۆرانییەكە تایبەتە بە شاری هەولێر و بەرهەمی “كوردستان تیڤی”یە .
هێمن حوسێن گۆرانییەكی نوێی بەناوی(هەولێری پایتەخت)بڵاوكردەوە كە هێمن خۆی موزیك و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (دەرباز شێرزاد) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە,هەروەها (هەڵمەت عومەر) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.
هەروەها لە بەشی كۆتایی ئەم بەرهەمەدا مەقامێكی تێدایە كە(سامی عەوداڵ) شاعیری دیاری كۆیە تێكستەكەی نووسیوەو پێشتر ئەم مەقامە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی كورد (تایەر تۆفیق) گوتراوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی