بەمزووانە فیلمی كوردی(خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنادا) نمایش دەكرێت.
![بەمزووانە فیلمی كوردی(خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنادا) نمایش دەكرێت.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240522200123_original_21.jpg )
لە ئێستادا ئامادەكاری كراوەو بڕیارە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان, فیلمی سینەمایی كوردی (خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنادا) لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت.
![بەمزووانە فیلمی كوردی(خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنادا) نمایش دەكرێت.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240522200146_big_770x552_12.jpg )
ئەم كارە سینەماییە كە فیلمێكی كۆمیدیا و دراما و رۆمانسییە,هونەرمەند و شانۆكار(شوان عەتوف)نووسین و دەرهێنانی ئەنجامداوەو ژمارەیەك ئەكتەری بە ئەزموون ڕۆڵی تێدا دەبینن كە دیارترینیان هەردوو هونەرمەندی گەورەی بواری كۆمیدیا(ماهیر حەسەن) و (ئەحمەد جۆڵا),هەروەها هەریەك لە ڕێشان حەمۆ و سروشت كامەران و سیروان جەمال ئەكتەری سەرەكی نێو فیلمەكەن.
بڕیارە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕۆژانی دواتری لە شارەكانی كەركوك-هەولێر-سلێمانی-دهۆك نمایش بكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
![بەمزووانە فیلمی كوردی(خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنادا) نمایش دەكرێت.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240522200159_big_770x552_27.jpg )