كەژێ هاوتا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
كەژێ هاواتا ئەسعەد گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە ئەم گۆرانییە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە.
كەژێ لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(زەماوەند)بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و ئاوازدانەر(زیاد ئەسعەد) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو بەرهەمەكە چەند كۆپلەیەك لە گۆرانییەكانی ئەم هونەرمەندە پێكدێت,هەروەها كۆپلەیەك لە كۆتا بەشی گۆرانی (زەماوەند) پێشتر لەلایەن هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) گوتراوە هەر بە تێكست و مێلۆدیی زیاد ئەسعەد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی