هێرشی توندی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

هێرشی توندی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان دەستپێکی هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنانی "NNA"، سوپای ئیسرائیل لە هەمان کاتدا هێرشی ئاسمانی بۆسەر شارۆچکەکانی باشووری لوبنان دەستپێکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لانیکەم ١٣ جار ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنانیان کردۆتە ئامانج.

باس لەوەش کرابوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی ئیتا ئەلشەعب، ڕامیە، جەبەل بلات و خەلەوردەیان لە باشووری لوبنان کردۆتە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top