دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕی ٦.١ و ٦ لە شاری هوالین لە تایوان ڕوویدا.

دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕی ٦.١ و ٦ لە شاری هوالین لە تایوان ڕوویدا.

 

 

تایوان و دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک

 

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی نەتەوەیەكگرتووەكانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوو بوومەلەرزە لە باشووری شاری هوالین لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕوویانداوە.

قەبارەی ئەم بوومەلەرزانە کە لە دەوری ٦ خولەک لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتردا ڕوویانداوە، بە پێوەری ٦.١ و ٦ تۆمارکراون.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەم بوومەلەرزانەدا هیچ زیانێکی گیان و ماڵ و موڵک نەبووە.

هەروەها ڕۆژی 3ی نیسان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری هوالین لە تایوان ڕوویدا.

ئیدارەی ناوەندی کەشناسی تایوان، قەبارەی ئەم بوومەلەرزەیەی بە ٧.٢ بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاند. ئەم بوومەلەرزەیە بەهێزترین بوومەلەرزە بوو لە تایوان لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top