بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە و بەرپرسی هۆبەکانی پەروەردەی خەبات کۆبۆوە

لەدرێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی پەروەردە لەپارێزگای هەولێر و پەروەردەی قەزاکان ئەمڕۆسێشەممە,٢٣-٤-٢٠٢٤, مامۆستا''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاک, لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە و بەرپرسی هۆبەکانی پەروەردەی خەبات کۆبۆوە.
سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانی سەرجەم هۆبەکان، هەروەها چەند ڕێنماییەکی تایبەتی بۆ ئامادبووان خستەڕوو, هەروەها لەنزیکەوە لە کەم و کوڕییەکانی پەروەردەی ناوباراوی کۆڵییەوە و گوێی بۆ داواکارییەکانیان گرت، جەختیشی لە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا کردەوە لەئاگاداربوون لە کاروباری پەروەردەیی و ڕێنماییەپەروەردەییەکان بەگشتی و چۆنیەتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان, وێڕای دەستخۆشی خۆی بۆ بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرجەم فەرمانبەران, سوپاسی یەکە یەکەی بەرپرسی هۆبەکان و فەرمانبەرانی پەروەردەی خەبات کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.