لە یادی 30ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤاری گوڵان
بەڕێزان/ سه‌رنووسه‌ر و ئه‌ندامانی ستافی نووسین و هونه‌ریی گشت بەشەکانی گۆڤاری (گوڵان)
له‌یادی(30)همین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری (گوڵان) وێرای ئومێدی بەرەوپێشچوونی زیاترتان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خوێنەر و نووسەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان هیوادارین وەکو هەمیشە بە پلان و بەرنامە ڕێک و جوانەکانتان خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەن.
دیارە له نێو توێژی رۆشنبیراندا رۆڵی گۆڤاری (گوڵان) دیار و بەرچاوە، بەو پێیەی هەمیشە پێگەی خۆی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری نەتەوەیی و ڕێزگرتن لە سیمبوول هێما نەتەوەییەکان پاراستووە و هەوڵی داوە کە خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستانی بکات.
گۆڤاری (گوڵان) نموونەیەکی جوان و باڵایە لە بزاوتی ڕۆشنبیریی نەتەوەکەماندا، چونکە پابەندی ره‌وتێكی راست و دروستە و به‌گیانی دیالۆگ و ره‌خنه‌گرانه‌وه خزمه‌تی رهوایەتی گه‌له‌كه‌مان و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی دەکات, بە ئومێدین هەمیشە پێشەنگ بن لە ئەرک و کاروبارەکانتاندا.
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤
فرسەت سەید شکور