پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: گوڵان بە پێی پلان و بەرنامەیەكی ڕێكوپێك توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی كاری ڕۆژنامەگەریدا بگرێت

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (30)ـە یەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە پەیامێكی ئاراستەی سەرنووسەر و سكرتێری نووسین و سەرجەم كارمەندانی كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی.
پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی(30)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری (گوڵان)
هەڤاڵان، سكرتێری نووسین و ئەندامانی ستافی نووسین و هونەری و سەرجەم كارمەندانی گۆڤاری (گوڵان)
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) وێڕای پیرۆزباییمان دەستی كار و ئەرك و ماندووبوونتان دەگوشین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو بوارێكدا پێش بكەون و، وەك هەمیشە ڕۆڵی دیار و گرنگی خۆتان ببینن.
گۆڤاری (گوڵان) خاوەن ئەزموونێكی ڕۆشن و بەرهەمدارە، بۆیە لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەكی ڕێكوپێك سەركەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی كاری ڕۆژنامەگەریدا بگرێت.
بە پەیڕەوكردنی بنەما و ڕێنماییە ڕاست و دروستەكانی ڕۆژنامەوانی، گۆڤاری (گوڵان) وەك خاوەن مۆركێكی ڕەسەن و ڕاستگۆیانە هەردەم نموونەی داهێنان و نوێبوونەوەیە لە ڕووی بڵاوكردنەوە و هەماهەنگی لەگەڵ ڕووداوەكانی ڕۆژانە و گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان.
جارێكی دیكە بەبۆنەی (٣٠)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) پشتیوانیی خۆمان بۆ بەردەوامبوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەكە دووپات دەكەینەوە...هەر سەركەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤