پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: گوڵان فێرگەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین نووسەر و ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان:  گوڵان فێرگەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی  چەندین نووسەر و ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان

 

 

بەبۆنەی تێپەربوونی 30 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری گوڵاندا، ڕێزدار مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی.

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و كارمەندانی گوڤاری گوڵان

 

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم .

گوڵان، 30 ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێكی سەختدا و لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەكان و بەجێگەیاندنی پەیامی ڕۆژنامەوانی لە سەر بنەمای ڕاستگۆیی دەرچوو، كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودان بە زمان و كلتووری كوردی و بەرگریكردن لە دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان. هەروەها گوڵان فێرگەیەكیش بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین نووسەر و ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان، كە ئەمڕۆ لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا خزمەت دەكەن.

ساڵیادی دەرچوونی گوڵان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن.

 

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

Top