پــــەیـــامــــی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: دەرچوواندنی گۆڤاری گوڵان بۆ ماوەی سی ساڵی بێ وەستان و دابڕان، جێی ستایش و بەرزنرخاندنە و دەستخۆشیتان لێ دەكەم

پــــەیـــامــــی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی  بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان:  دەرچوواندنی گۆڤاری گوڵان بۆ ماوەی سی ساڵی  بێ وەستان و دابڕان، جێی ستایش و بەرزنرخاندنە و دەستخۆشیتان لێ دەكەم

 

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی گوڵاندا، پەیامێكی پیرۆز بایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە، ئەمەش دەقەكەیەتی.

 

بەڕێز سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

 

بەبۆنەی (٣٠)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی بەڕێزی گۆڤارە سەنگینەكەتان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

دەرچوواندنی گۆڤاری گوڵان بۆ ماوەی سی ساڵی بێ وەستان و دابڕان، پشوودرێژیی ستافەكەی لەم كاروانە نەپساوەدا، زیندووهێشتنەوەی مێژووی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان و پەیامە پیشەیییەكەی، جێی ستایش و بەرزنرخاندنە و دەستخۆشیتان لێ دەكەم.

لەم یادەدا هیواخوازم گوڵان كە وەك سەكۆیەكی ئازادیی ڕادەربڕین و كۆكەرەوەی ڕا جیاوازەكان بۆ دروستكردنی ڕای گشتی و هۆشیارییەكی ڕەخنەگرانە دروست بوو، لەسەر درێژەدان بەو پەیام و ئامانجانە بەردەوام بێت و پیشەیی و بەرپرسیارانە كار لەسەر قووڵكردنەوەی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی و كرانەوە بكات.

نێچیرڤان بارزانی

٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤

 

Top