فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری ڕووسیا لە شاری ستاڤرۆپۆل کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری ڕووسیا لە شاری ستاڤرۆپۆل کەوتە خوارەوە

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری سەربازی Tu-22M3 لە ناوچەی ستاڤرۆپۆلی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری توپۆلیڤ Tu-22M3 دوای گەڕانەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەی ستاڤرۆپۆل کەوتە خوارەوە.

بەم پێیە ٤ فڕۆکەوانەکە لە ڕێگەی دەروازەی فریاگوزاری خۆیان لە فڕۆکەکە هەڵداوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سێ لە فڕۆکەوانەکان بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە، بەڵام گەڕان بەدوای فڕۆکەوانەکەی دیکەدا كە بێسەروشوێنە بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتە، هۆکاری ڕووداوەکە "شکستی تەکنیکی" بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top