سزادانی چەند کەس و گروپێکی ئیسرائیلی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

سزادانی چەند کەس و گروپێکی ئیسرائیلی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

 

ڕۆژی هەینی 19ی نیسان، یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر چوار دانیشتووی توندڕەو و دوو گرووپی ئیسرائیلیدا سەپاند بەهۆی توندوتیژی دژ بە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی برۆکسل، دوو ڕێکخراوی توندڕەوی ئیسرائیلی "لهاڤا" و هەروەها "جوانان تپە" خرانە لیستی ڕەشی بلۆککردنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی ڤیزە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

هەروەها سەرکردەکانی ئەم گرووپانه به ناوەکانی " میرا تینگەر، ئەلیشا یەرد، نێریا بن پازی و یونۆن لڤی " له نێو ئەم لیستەی سزاکاندان.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە کە ئەو کەس و دامەزراوانەی ئاماژەیان پێکراوە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە فەلەستینییەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top